سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر هۆكاری هێرشەكەی ناو رووسیا ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر یەكەمین لێدوان دوای لەشكركێشییەكەی رۆژی 24ی ئەم مانگەی دەدات و دەڵێت لەپێناو مانەوەی گرووپەكەدا ئەوەیان كردووە و داوای لێبوردن دەكات.

رۆژی دووشەممە، 26-6-2023، یەڤگینی پریگۆژین، لە تۆمارێكی دەنگیدا وتی، لە دوای رزگاركردنی شاری باخمووت لە هەرێمی دۆنێتسك، وەزارەتی بەرگریی رووسیا گوشاری خستەسەرمان بۆ واژۆكردنی گرێبەستی تایبەت لەگەڵ وەزارەتەكە، نە من و نە چەكدارەكانم ئامادەی واژۆكردنی گرێبەستەكە نەبووین و بە پاساوێك بۆ كۆنترۆڵكردنمان و دانانمان لە ژێر ركێفی وەزارەتی بەرگریمان دانا.

ئێوارەی رۆژی شەممە، 24ی حوزەیرانی 2023، گرووپی ڤاگنەر یاخیبوونی لە سوپای رووسیا راگەیاند و ئاڕاستەی لوولەی تفەنگەكانیان لە ئۆكرانیاوە گۆڕی بۆ رووسیا. تا رۆژی دواتر گرووپی ڤاگنەر پێشڕەوییان كرد و بەبێ خوێن ڕشتن هەرێمی رۆستۆڤیان كۆنتڕۆڵكرد و دواتر بەرەو پایتەخت كەوتنەڕێ.

چەكدارانی گرووپەكە تەنیا 200 كیلۆمەتر لە مۆسكۆ دوور بوون، هەڕەشەی دەستگیركردنی وەزیری بەرگری و سوپاسالاریان دەكرد كە پریگۆژین تۆمەتباری كردوون بە هۆكاری كوژرانی هەزاران چەكداریان لەشەڕی ئۆكرانیا.

پریگۆژین لەو بارەیەوە وتی، بەرپرسانی بەرگریی سوپای رووسیا رێگرییان لە گەیشتنی چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی سەربازی بە چەكدارەكانمان دەكرد؛ ئەوان بەرپرسن لە چەواشەكردن و هەڵخەڵەتاندنی گەلی رووسیا، زانیاری هەڵە بە سەرۆكایەتی وڵات دەدەن و هۆكارێكن بۆ لە دەستدانی زەوی لە بەرەكانی شەڕدا.

سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر باسی لەوەش كرد، ئێمە بەو جووڵەیەمان نەماندەویست كودەتا بەسەر دەسەڵاتی سیاسییەوە بكەین، بەڵكو ویستمان سزای ئەو كەسە سەربازییانە بدەین كە چەندین هەڵەیان لە كاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە ئەنجامداوە، هەروەها ویستمان سەرنجی سەرۆكایەتی وڵات راكێشین لەسەر ئەو هەوڵانەی كە دەدران بۆ هەڵوەشاندنەوە و كۆتایی هێنان بە گرووپەكەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا