پارێزگاری لامبێسی لەندەن سوپاسنامەیەک ئاراستەی نەخۆشخانەی هیوا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆچوارشەممە، پارێزگاری لامبێسی لەندەن بەسەردانێک گەیشتە پارێزگای سلێمانی لەلایەن بەرپرسانی ئیداری پارێزگای سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د. سەباح هەورامی ، بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: هاتنی پارێزگاری لامبێسی بۆ شاری سلێمانی و پێشکەشکردنی ئەو سوپاسنامەیەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا  وادەکات ئێمە بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنی زیاتر بەکەرتی تەندروستی.

هاوکات بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەسەر زیادبوونی ئامارەکانی کۆلێرا ئاماژەی بەوەدا،  ئامارەکانی نەخۆشی کۆلێرا زیادیکردووە، بەڵام چەند رۆژێکە لە ئاستێکدا وەستاوە ، بەڵام چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە لەلای ئێمەیە و خۆپارێزییەکەش لە لای هاوڵاتیانە.

د. سەباح هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیان دەبێت زۆر هۆشیاربن و ئاوی پاک بەکار بهێنن بۆ خواردنەوە و پێویستییەکانی خۆیان  بەتایبەتی ئاوی ئەو شەمع و بیرانەی  کە لە ژێر چاودێری ورددان، بەڵام هەندێک لەو شەمع و بیرانەی ئاویان لێدەهێندرێت لە ژێر چاودێرییدا نین و هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشخی کۆلێرا.
ئاشکراشیکرد، حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوەش وەک کۆلێرا مامەڵەی لەگەڵدادەکەین و پێویستە  هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن لە هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی سکچون و رشانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا