هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی یەك ملیۆن نەمام گەشتە ناحیەی خدران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی یەك ملیۆن نەمام و سەوزكردنی كوردستان لەسەر راسپاردە و بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ هەڵمەتەكە گەیشتە ناحیەی خدران-ی سەر بە قەزای دوكان.

حسێن حەمەكەریم نوێنەری نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: دەستی سەوزكردن گەیشتووەتە ناحیەی خدران وەك ناوچەیەكی گرنگ لەڕوی سیاسی و ئابورییەوە، پڕۆژەی چاندنی یەك ملیۆن نەمام بەردەوامی هەیە.

وتیشی: سەوزكردنی ژینگە بەلای یەكێتییەوە گرنگی تایبەتی هەیە و سەرۆك مام جەلالیش بایەخی زۆری پێداوە، راگەیاندنی هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی-شەوە پلانێكی دیكەی یەكێتییە بۆ ژینگەیەكی تەندروست.

هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و سەوزكردنی كوردستاندا، هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە.

ئەوەشی راگەیاند: پڕۆژەكە گەیشتووەتە سنووری ناحیەی خدران و لەپڕۆژەی دارستانی خدران سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی، هەڵمەتی نەمام روواندن بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا