ئەوانەی وێنەی سەددامیان بەرزكردەوە دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیركردنی چوار كەسی ڕاگەیاند، كە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیدا لە پارێزگای ئەنبار، وێنە سەددام حسێنیان بەرزكردوەتەوە.

رۆژی چوارشەممە، 5_10_2022، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە جێبەجێكردنی فەرمانێكی دادوەریدا، چوار كەس دەستگیركران، كە وێنەی سەددام حسێنیان بەرزكردوەتەوە و دروشمی شكۆمەندی رژێمی پێشویان وتووەتەوە، لە میانی ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار.

ئەوەشهاتووە، لێدوانەكانی تۆمەتباران تۆماركراون، رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگیرێتەبەر بەپێی بڕگەكانی دەستوری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا