پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، “دوای 21 ساڵ پەنابەریی هاووڵاتییەکی کورد لە ئیتاڵیا مافی پەنابەریی وەرگرت، بەڵام چەند ڕۆژێک دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد، “ھاوڵاتیەكی كورد لە ئیتالیا، دوای 21 ساڵ پەنابەریی و چاوەروانی كردنی وەرگرتنی ئیقامە چەند ڕۆژێك دوای وەرگرتنی مافی پەنابەریی گیانی لە دەست دا”.
ئەوەشی خستەڕوو، “شڤان عومەر ئیبراھیم ھاوڵاتیەكی خەڵكی شاری زاخۆیە لە ئیتالیا بە ھۆی نەخۆشیەوە گیانی لە دەست دا، دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی لە یەكێك لە پاركەكانی شاری ڕۆما ڕەوانەی پزیشكی دادی ئەو شارە كراوە”.
باسی لەوەشکرد، “بە وتەی خێزانەكەی ڕۆژێك پێش گیان لەدەستدانی پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە كردوە و پێی ڕاگەیاندوە كە دەگەرێتەوە بۆ كوردستان بەڵام مەرگی لە ناكاو ڕێگەی پێنەدا بگەرێتەوە”.
لایخۆیەوە ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بە خێزانی كۆچكردووی ڕاگەیاند، “ھاوكار و ھەماھەنگی تەواویان دەبێت لە گەڕانەوەی تەرمی كوڕەكەیان بۆ زێدی خۆی”.