ڕوسیا و ئەفغانستان پەیوەندیەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەی ڕوسیا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پاکستان، دواین پێشهاتەکانی ئەفغانستانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاگرۆڤ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان شا محەمەد قورەیشی، دوایین پێشهاتەکانی ئەفغانستان و هەوڵەکانیان بۆ چارەسەر کردنی ئەو ناکۆکیانەی لەو وڵاتەدا هەیە، تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوەش کردەوە، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ئەنجامی داوە، سەرنجیان خستۆتە سەر پێشکەوتنەکانی ئەفغانستان دویا ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی کردووە.

وەزیری دەرەوەی هەردوولا، جەختیان لە پێویستی هاوکاریکردنی ئەفغانستان کردەوە لە چوارچێوەی تارویکا، بەمەبەستی دەستپێکردنی دیالۆگ، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی جێگیر و یاسایی لە ئەفغانستاندا.

هەروەها لە پەیوەندیەکەدا، باس لە پرسەکانی ئابوری و بازرگانی و زانستی و تەکنیکی، لە نێوان وڵاتی ڕوسیا و ئەفغانستاندا کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا