نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە25ی  شوبات، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 500 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار و جێگیرکردنی بەرامبەر بە دۆلار دەدات، بەراورد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزیووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا