هاوپەیمانی عەزم: تا ئێستا کەس بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیارینەکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر جەختی لەوەکردەوە، هیچ رێککەوتنێکیان نەکردووە لەگەڵ هاپەیمانی تەقەدوم بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

لەوبارەیەوە محەمەد عەبدولرەببە، سەرکردەی ناو هاوپەیمانی عەزم رایگەیاند، “پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی سوننەیە، بەڵام تا ئێستا هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم گفتوگۆیان نەکردووە لەسەر ئەوەی کێ بۆ ئەو پۆستە دیاریبکەن”.

وتیشی: دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئێستا یەکلایی ناکرێتەوە، بەڵکو دەکەوێتە دوای بەستنی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان.

لە ساڵی 2003ەوە هێزە سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیان لەدەستە و پۆستەکانی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانیش بەسەر کورد و شیعەکاندا دابەشکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا