پەرلەمانتارێكی یەكێتی هۆشداری دەدات لە گۆڕینی سەرۆك بەشەكانی كۆمپانیای نەوتی باكور

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتار دیلان غەفور بە تووندی دژی ئەو گۆڕانكارییانەی لە كۆمپانیای نەوتی باكور ئەنجامدراون راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكە كە خۆی بەهۆی سەرپێچییەوە داوا كراوە ببەخشرێت لە پۆستەكەی، هەستاوە بە گۆڕینی حەوت سەرۆك بەشی كۆمپانیاكە بەبێ ڕەچاوكردنی هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكان و هیچكام لەو سەرۆك بەشانە كورد نین.

ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، هۆشداریی دەدەین كە هەموو ڕێكارێكی پەرلەمانی و مەدەنیی دەگرینەبەر تا ڕادەی خۆپیشاندانی فراوان لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی باكور لە دژی ئەو گۆڕانكارییانە، بە هیچ جۆرێك ڕێگە نادەین مافی پێكهاتەی كوردو هیچ پێكهاتەیەكی دیكە پێشێل بكرێت.

وتیشی: هاوكات لە ڕێی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە كار دەكەین بۆ هەڵوەشانەوەی بەپەلەی گۆڕانكارییەكان و گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكان لە دابەشكردنی پۆستەكاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا