یەكێتی داوا دەكات هەرێم و بەغدا بەزوویی رێكبكەون

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە لەپێناو بەرژەوەندی موچەخۆرانی هەرێم، هەرێم و ناوەند بەزوویی بگەن بە رێككەوتن.

جوان ئیحسان بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین گوتاری هێزە سیاسییەكانیش بەو ئاڕاستەیە دەڕوات هەر كارێك دەكەن لەپێناو بەرزكردنەوەی رێژەی دەنگدەر دەیكەن”.

باسی لەوەشكرد، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران زیادەڕۆیی كردنە سەر مافی مووچە خۆرانە، لەبەرئەوە تا زووتر دانوستان بكرێت و لیژنە دروست بكرێت بۆ دانوستان لەسەر ئەم بابەتە درەنگە.

لەماوەی رابردودا پەسەندكردنی پرۆژە یاسای كورتهێنانی دارایی لەلایەن پەرلەمانی عێراق بێ رەزامەندی كورد جۆرێك لە ئاڵۆزی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستكرد، بەپێی پرۆژە یاساكەش پێویستە هەردولا لە بەرامبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رێككەوتنێك لە نێوانیاندا ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا