فراكسیۆنی یەكێتی لەبارەی داواكردنی گێرانەوەی داھاتی سلێمانی روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت “بەهیچ شێوەیەك ئەنجومەنی وەزیران داوای گێرانەوەی داھاتی سلێمانی لە تیمی یەكێتی لەحكومەت نەكردووە، ئەو زانیاریانە دورن لە راستییەوە خۆیان شەرمەزار دەبن”.

رێبوار بابكەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندروو، گوایە لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکی حکومەت داوای گێرانەوەی داھاتی سلێمانی لە تیمی یەکێتی کردوە .

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “بۆ راستی و دروستی ئەو بابەتە پەیوەندیم کرد بە تیمی وەزاری یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم، تەئکیدیان کردوە، لەھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا دورو نزیک بابەتێکی وا باس نەکراوە، ئەوبابەتە قسەیەکی نا بەرپرسانەیەو دورە لەراستی و ئەتەکێتی کاری پەرلەمانییە‌، روونیشە‌ ئامانج لە ھەڵبەستنی ئەو درۆیە چەواشەکردنی رای گشتیە، بەڵام سەرەنجام خۆیان شەرمەزار دەبن”.

وتیشی” تیمی وەزاری یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم وەک ھەمیشە داکۆکی کاری سەرسەختی ماف و داخوازیەکانی ھاوڵاتیانن و لێبراوانە ھەوڵدەدەن بۆ چاکسازی و بۆ زیادکردن و ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات بەئامانجی باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتییان و کۆتایی ھێنان بە لێبرینی مووچەی فەرمانبەران”.

بەوتەی لوقمان وەردی، لەرێگەی ھەردوو دارا رەشید وەزیری پلان دانان و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ پەیوەندیەکانی ھەرێم و بە‌غدا، پەیوەندی کراوە لەگەڵ سەرۆکی تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆران لە حکومەتی ھەرێم، رەتیانکردۆتەوە هیچ وەزیرێکی بزوتنەوەی گۆڕان قسەی وای کردبێت، بەڵکو ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە خۆیەوە ئەو قسانەی بەناوی ئەوانەوە ھەڵبەستوووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا