تێچووی پێکەوەبەستنی کارەبای نێوان عێراق و ئوردن 130 ملیۆن دۆلارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تێچووی پێکەوەبەستنی کارەبای نێوان عێراق و ئوردن دەگاتە 130 ملیۆن دۆلار.

فەیسەڵ شبول وتەبێژی حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند، “پڕۆژەی پێکەوەبەستنی کارەبای نێوان عێراق و ئوردن 130 ملیۆن دۆلارە و لەو بڕە 100 ملیۆن دۆلار دەکەوێتە ئەستۆی عێراق و ئەوەی دەمێنێتەوە لەلایەن ئوردنەوە دابین دەکرێت کە 30 ملیۆن دۆلارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە سنوری عێراق و ئوردن، ئامانجی سەردانەكەش دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق بوو بە شانشینی ئوردن و دەستپێكی كاركردن لە پڕۆژەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا