لە عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری کرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو، دەوامی پۆلەکانی بنەڕەتی (بازنەی یەکەم) بەشێوەیەکی چڕ دەست پێ بکەنەوە، ڕاشیگەیاند “دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەمانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دەبێت”.

فەلاح قەیسی، بریکاری وەزارەتى ثةروةردةى عيَراق  لە میانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی کەناڵی”عێراقییە”ی فەرمی ڕایگەیاند “پلانمان هەیە ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی چڕ پۆلەکانی بازنەی یەکەمی بنەڕەتی قەرەبوو بکەینەوە و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنيش لەمانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دەبێت”.

هاوكات لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بینای ناوه‌نده‌كانی خوێندن، پێویسته‌ حكومه‌ت 10-12 هه‌زار بینا دروتسبكات.

قوسه‌ی یاسری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، “عێراق پێویستی به‌ 10-12 هه‌زار بینا قوتابخانه‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكات، كبه‌ڵینده‌ر و كۆمپانیاكان 60%ی پاره‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌كانیان وه‌رگرتوه‌ به‌ڵام 10%یان ته‌واوكراون”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردوه‌، به‌ڵام لایه‌نی جێبه‌جێكار نیه‌ تا لێپرسینه‌وه‌كان ئه‌نجامبدات.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای دابینكدنی مافه‌كانی خوێندكارانی له‌ ساڵی 2014 ده‌ركردوه‌، به‌لام تا ئیستا جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک