پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی چوارشەممە17ی ئایار، پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆببێتەوە.

بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەنگ لەسەر بڕگەکانی پڕۆژەیاسای دەستبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران دەدات.

لەکاتێکدا، لە دانیشتنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسەکە کرابوو.

هاوکات، بڕیارە دوای دەرچوونی یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت، بەڵام تائێستا کاتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی ئەو بابەتە دیارینەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا