یەكێتی جەخت لە جێبەجێكردنی لامەركەزی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، چەند پرسێكی سیاسی و ئابوری و دۆخی هەرێم و پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند تاوتوێكراو كۆبوونەوەكە سووربوونی یەكێتی لەسەر جێبەجێكردنی لامەركەزی دووپات كردەوە.

رۆژی یەك شەممە 14ی شوباتی 2021 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبووە و جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی ئەو حزبە كردەوە لەسەر چەند پرسێكی گرنگ، لەوانەش سیستەمی نا ناوەندێتی كارگێڕی و دارایی (لامەركەزی) لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی لە پارلەمانی عێراق راسپارد كە هاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.

بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پەیوەست بوو بە چاككردنی دۆخی گوزەران و ژیانی خەڵكی كوردستان. لەم بارەیەوە رێككەوتن لە چوارچێوەی دەستوری عێراق بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2021دا، بەپێویست زانرا.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانی كردنێكی لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت لەدەڤەری بادینان و داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوانی كرد لە رۆژنامەنوسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا