هەزاران کەس لە بەریتانیا دژی سیاسەتی دەوڵەتە زلهێزەکان خۆپیشاندان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس  

هەزاران بەریتانی ئەمڕۆ شەممە لەبەردەم ناوەندی ناوەندی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی لوتکەی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران دروشم و پەیامی ڕەخنەیی و ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر سیاسەتی ئەو دەوڵەتانە لەسەر پرسەکانی گەرمبوونی زەوی و چەندین کێشەی دیکەی جیهان بەرزکردبووەوە.

خۆپیشاندانەکە بە بەشداری چەندین ڕێکخراوی چالاک لەبواری ڕووبەڕووبوونەوەی گەرمبوونی زەوی و بزووتنەوە دژبەرەکانی تەکنەلۆژیا بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا بەریتانییەکان خۆپیشاندەران نەیانتوانیوە بگەنە کۆرنواڵ لە باشوری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا کە لوتکەی G7 ی تێدا بەڕێوەدەچێت، بەهۆی ئەوەوە چوونەتە بەردەم ئەو شوێنەی چالاکیە میدیاییەکانی ئەو لوتکەیەی تێدا ئەنجام دەدرێت.

خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە کەمتەرخەمی ئەو وڵاتانە لەبارەی گەرمبوونی زەوی دەگرت و هۆشداریشیان دایە ئەو وڵاتانە کە کاری زیاتر لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن.

ماوەی دوو ڕۆژە لوتکەی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان کە پێکدێن لە ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن لە بەریتانیا دەستی بە کارەکانی کردووە تێیدا لەبارەی چەندین پرسی ئەمڕۆی جیهانییەوە گفتوگۆ دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا