نرخی نەوت لە دابەزیندایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی سووتەمەنیی کۆگاکراوی ئەمریکا دابەزینی تۆمارکرد.

رۆژی چوارشەممە (14-2-2024)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور 11 سەنت دابەزی و بە 82 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 3 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی بواری ووزە لە جیهان، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا 8 ملیۆن و 520 هەزار بەرمیل زیادیکردووە ئەمەش نزیکەی 2.6 ملیۆن لەو قەبارەیە زیاترە کە شرۆڤەکارانی بواری ووزە پێشبیبییان کردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا