سوپای عێراق لەسەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ هەرێم هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی ئەرکانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەبارەی ئەو لێدوانانەی لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڵاوکرانەوە لەبارەی هەبوونی چالاکی دژی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی ئەرکانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی و جەختی لەوەکردەوە، عێراق پابەندە بە مامەڵەی دۆستانە و پەیوەندی برایانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

هاوکات، دووپاتیکردەوە پێویستە هەمووان پابەندبن بە زمانی برایانە و هەماهەنگی و پەیوەندی هاوبەش و رەتیشی کردەوە، خاکی عێراق بۆ چالاکی دژ بە دراوسێکانی بەکاربهێنرێت.

رۆژی 19ی ئەم مانگە، محەمەد حسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد دژی بارەگای چەکدارە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک