سەرۆکی دادگای فیدراڵی: فەرمانگەکان دەتوانن راستەوخۆ کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم بەرپرسیارە لە رەخساندنی کاری پێکەوەیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام ئەگەر رێگری کرد، فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن بەشێوەی راستەوخۆ کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن.

جاسم عەمیری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئاشکرایکرد، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان پابەندکراون بە جێبەجێکردنی بڕیاری ‘بەنیشتیمانییکردنی فەرمانبەران’ و تۆمارکردنیان لە بانکەکانی حکومەتی عێراق، هەروەها گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکێکی دیکەیە لە پابەندییەکان و دەبێت هاوئاهەنگ بن لە جێبەجێکردنیدا.
جاسم عەمیری ئەوەشی خستەڕوو، “نابێت کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێم لەبارەی جێبەجێنەکردنی مادەکانی یاسای بودجە ببێتە هۆی ئەوەی کە مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچەیان پێنەبدرێت”.

ئەوەشی ووت، “ناکرێت فەرمانبەرێک لە ناوەڕاست و باشووری عێراق مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرێت و فەرمانبەرێکی دیکەش لە هەرێمی کوردستان لەو مافە بێبەشبێت کە بەگوێرەی دەستوور بۆی دیاریکراوە”.

سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق دەشڵێت: بەپێی بڕیارەکەی دادگا هەریەکە لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی عێراق پابەندکراون بە درووستکردنی هەماهەنگیی لەپێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا، بەڵام ئەگەر رێگری لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە کرا، فەرمانگەکان دەتوانن بەشێوەی راستەوخۆ کار لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکەن بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان.

رۆژی 21ـی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێکردنی چەند سکاڵایەک لەبارەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی کرداری هەرێم جیابکرێتەوە و راستەوخۆ و بەبێ هیچ گرفتێکی سیاسیی نێوان هەرێم و بەغدا، لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە خەرج بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا