پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەست بەسەرداگرتنی بڕی (دوو کیلۆ و شەش سەد گرام) ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە،” لەبەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان، لەڕێکەوتی 21 و 22ی تشرینی دووەمی 2023، لەسێ چالاکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەمادەی هۆشبەر دەکەن”.
ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکان داواکراوی نیودەوڵەتیە، هەروەها لەم سێ چالاکیەدا بڕی (دوو کیلۆ و شەش سەد گرام) مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.