عێراق دەرگاکانی بەڕووی چەندین وڵاتدا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

گۆڤاری “The Economist”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەدوای بڕیارەکەی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ پێدانی ڤیزا بە چەند وڵاتێکی بیانی، گەیشتن بە خاکی عێراق ئاسان بووە.

بەپێی ئەو گۆڤارە، ئەو هەنگاوەی عێراق کە هاوڵاتیانی ئەمریکا و چین و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی دیکە دەگرێتەوە، دوای چەندین ساڵ دێت لە گرتنەبەری رێکاری توند بەرامبەر ئەو بیانیانەی ویستوویانە بێنە عێراق.

لەلایەکی دیکەوە چەند بەرپرسێکی عێراقی باسیان لەوەکردووە، ئەم هەنگاوەی عێراق دەبێتەهۆی بوژاندنەوەی وەبەرهێنان و دووبارە بنیادنانەوە و شکاندنی ئەو رۆتینانەی پێشتر بۆ بیانییەکان دانرابوون.

لە رۆژی 21ی مانگی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ڤیزای هاتنەناو عێراق دەدرێتە هاوڵاتیانی 37 وڵاتی بیانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا