ئێران گەورەترین كەشتی رەوانەی ئاوی كەنداو دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وڵاتی ئێران گەورەترین كەشتی سەربازی خۆی كە بەكەشتی مەكران ناسراوە، رەوانەی ئاوی كەنداو كرد.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، رەوانەكردنی ئەو كەشتییە لە رێوڕەسمێكدا بووە كە تێیدا هەریەكە لە محەمەد باقری سەرۆك ئەركانی سوپای ئێران و لیوا عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە ئامادەی بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانج لەناردنی ئەو كەشتییە بۆ ئەوەیە بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لە ناوچەی سنووریەكانی كەنداو و دەریای سوور و گەرووی بابل مەندەب بپارێزرێت.

كەشتیی مەكران كە ئێران رەوانەی ئاوی كەنداوی كردووە ، كێشی 121 هەزار تۆنە، سیستمێكی زۆر بەهێزی مووشەكی لەسەر جێگیركراوە، كەشتییەكە دەتوانێت زیاتر لەرووی سەربازییەوە سودێكی گەورە لە رووی سەربازییەوە بەئێران ببەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا