پەرلەمانتارێك لە هەوڵی تیرۆركردنی رزگاری بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەقە لە پەرلەمانتارێكی عێراق كرا و بەپێی وتەی پۆلیس، پەرلەمانتارەكە لە هەوڵی تیرۆركردنی رزگاری بووە.

پۆلیسی پارێزگای میسان رایگەیاند، عەلی سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ناو شاری عیمارە دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی عەلی سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە.

پۆلیسی پارێزگای میسان روونیشیکردوەتەوە کە پاسەوانەكانی پەرلەمانتارەكە تەقەیان لە چەکدارەکان کردوەو هەڵاتوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا