قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری دەڤەری ڕاپەرین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خۆشحاڵم بە چارەسەرکردنی هەموو بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی شاری رانیەی خۆشەویست. هەر لە سبەینێ و لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورددا، دەستدەکرێت بە کارکردن لە پڕۆژەکەدا.

دەشڵێت، بەهیواین لەکاتی دیاریکراودا هەموو کارەکانی تەواو ببێت و بەم پڕۆژەیە خزمەتێکی بچوکی ئەو شارە خۆشەویستە بکەین.

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەبەوەشدەکات، دەستی هەموو ئەو کەس و لایەنانە خۆش بێت کە هاوکاربوون لە رێکخستن و چارەسەرکردنی بەربەستەکان. بێگومان پڕۆژەی دیکەشمان هەیە بۆ دەڤەری راپەڕینی ئازیز و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەو دەڤەرە و هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا