مەسرور بارزانی لەسەر خانووە 18 ملیۆن دۆلاریەکەی ھاتەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی راپۆرتی میدیایەكی ئەمریكییەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “راپۆرتەكە بێ بنەمایە”.

لە روونكردنەوەكەداهاتووە : چەند ڕۆژێكە هەندێك سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی كەسێكی ئەمەریكی بڵاودەكەنەوە كە ڕاپۆرتێكی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی بۆ نییە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نووسەری ڕاپۆرتەكە بۆ هەڵبەستنی درۆیەكانی پشتی بە كۆنتراكتێك بەستووە، كە گوایە واژوی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەكی بە سەرۆكی حكومەتەوە نیە.

ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچوونمان، دەركەوت نووسەری ڕاپۆرتەكە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێكی كوردی پێشووی عێراقەوە هەیە كە هاووڵاتی ئەمەریكییە و بە هەڵوێستەكانی دژ بە خەڵكی كوردستان ناسراوە و بە هۆی كردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لە لایەن خەڵكی نیشتمانپەروەری كوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا كرا.

باس لەوەشكراوە، دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم بابەتە، هەڵبەستراوە و بەشێكە لەو هەڵمەتە چەواشەكارییەی، كە دژی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەنابی سەرۆكی حكومەت دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا