داوای قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان و بەركەوتوانی كیمیاباران دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە یاوەری تاقانەیەكی بەجێماوی ئەنفال سەردانی سەرۆكی رەوتی حیكمە و هاوپەیمانێتی عراقیونیان كرد و تاوتوێی چۆنییەتی قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوانیان لەلایەن عێراقەوە كرد.

نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، شاندی هەرێم سەردانی عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەو هاوپەیمانێتی عیراقیونیان كردو باسیان لەپێویستی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان و بەركەوتوانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە كرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، قوباد تاڵەبانی داوایكرد عەمار حەكیم و رەوتی حیكمە پشتگیری دۆسیەی قەرەبووكردنەوەی پاشماوەكانی جینۆسایدی كورد بكەن.

باس لەوەشكراوە، لەو كۆبونەوەیەدا تەیمور تاقانەی ئەنفال كە شایەتحاڵی پرۆسەی ئەنفال و رزگاربووی گۆڕە بە كۆمەڵەكانە، چیرۆكی خۆی و كەسوكارەكەی گێڕایەوە كە چۆن ئەنفالكراون و بەرەو گۆڕە بەكۆمەڵەكان براون، هەروەها باسی كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری ئەنفالكراوانی كرد لەئێستادا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، عەمار حەكیم وێڕای دەربڕینی پشتگیری خۆی بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان و بەركەوتووانی كیمیاباران، هاوكات ئاماژەی بەوەكردووە گرنگی زیاتر بدرێت بە دۆسیەی ئەنفال و چیرۆكەكانی ئەنفال بەجۆرێك كە نەوەكانی ئێستا و داهاتووی عێراق ئاگاداری ئەو تاوانە گەورەیەبن كە رژێمی بەعس بەرامبەر بە گەلی كورد كردوویەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا