پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق دیاریکرا

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی زانیارییەكانی چەند سەرچاوەیەكی لۆكاڵی، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بە 11 تریلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار دیاریكراوە، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، پێویستە حكومەتی عێراق لە 1_1__2021 ەوە پشكی هەرێم رەوانەبكات و هەرێمیش داهاتی چوار مانگی رابردووی نەوت رەوانە بكات.

ئەڵماس فازل ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی یاسای بودجە دەبێت حكومەتی عێراق لە 1_1_2021 ەوە پشكی هەرێم رەوانەبكات و هەرێمیش پابەندبێت بە رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەك ئەوەی رێككەوتنی لەسەركراوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەگەربێت و هەرێم پابەندنەبێت بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ ناوەند، پشكی هەرێم تووشی كێشە دەبێتەوە.
روونیشیكردەوە، دیاری كردنی بڕی بودجەی هەرێم بەستراوەتەوەبە نرخی دۆلار و نەوت.

ئەوەشی خستە ڕوو، لە كاتی گەشتنی پشكی هەرێم دەبێت حكومەتی هەرێم بەبێ‌ لێبڕین موچەی فەرمانبەران بدات، چونكە ئێستا هاووڵاتیانی هەرێم بە دوو شێوە زیانیان بەردەکەوێت،لەلایەک بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نرخی شتومەك گران بووە، لەلایەكی دیکەش ئەو لێبڕینەی لە مووچەی فەرمانبەران هەیە كاری كردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتیان.

لەدوای ئەوەی ماوەی سێ هەفتە وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامبوو لە پێداچوونەوەی یاسای بودجە، ئەمڕۆ دووشەممە پشكی هەرێمی كوردستان بە 11 ترلیۆن و 482 ملیار دینار دیاریكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا