پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ دەیڤد هانت كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبۆوە و دوایین گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێكرد.
لەو دیدارەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا بەتایبەت پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و یەكلاكردنەوەی پۆستەكان.
هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی پێویستە بە گرتنەبەری رێگای دیالۆگی بنیاتنەرانە هەوڵی لێكنزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسیەكان بدرێت و چەمكی تەوافوق و كاری پێكەوەیی بكرێتە بنەمای كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی خزمەتگوزار.
لە بارەی رۆڵی كوردەوە، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی یەكریزی كورد لە بەغداد كردەوە بەجۆرێك كەماف و شایستە دەستورییەكانی هەرێم بكرێتە ئەولەویەتی دانوستانەكان.
لە تەوەرێكی تری ئەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، لەوبارەیەوە جەخت لەسەر هەوڵەكان بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەهەموو بوارەكاندا كرایەوە.