قوباد تاڵە‌بانی: سەرقاڵی پێداچوونەوەین بەو یاسا و رێكارانەی رێگرن لەبەردەم وەبەرهێناندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مێلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەكالەت و شاندێكی هاوڕێی كۆبوونەوە و لەبارەی بارودۆخی ئابووری و وەبەرهێنان و چاكسازییەكان گفتوگۆیان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباتتاڵەبانی، لە كۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ (23ی ئابی 2021) لە هەولێربەڕێوەچووە، قوباد تاڵەبانی پلان و بەرنامەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ شاندە بەریتانییەكە ڕوونكردەوە؛ لەوانەش پرۆژەی بایۆمەتری و نەهێشتنی گەندەڵی و باسی لەوەشكرد قۆناغی داهاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەكاندا.

هاوكات ئەوەشهاتووە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە شاندە بەریتانییەكە كرد هانی كۆمپانیاكانی شانشینی یەكگرتوو بدەن وەبەرهێنانی زیاتر بكەن لە كوردستان بەتایبەت كە ئێستا حكومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاسا و رێكارانەی رێگر و لەمپەرن لەبەردەم وەبەرهێناندا.

هەروەها باسی لەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان هەندێک دەرفەتی وەبەرهێنان هەن تا ئێستا كاریان تێدا نەكراوە لەوانەش وزەی خۆر و دروستكردنی بەنداوی جۆراوجۆر و چۆنییەتی بەرێوەبردنی سامانی ئاو.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر سیستمی بانك لە هەرێمی كوردستان و كەموكوڕییەكانی خرانەبەرباس؛ لەوانەش نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان لقی بانكەكان، چاكسازیكردن لەم كەرتەش بە ئەركێكی هەنوكەیی لەقەڵەمدرا و شاندە بەریتانییەكە وەبەرهێنانیان لەم بوارە بەگرنگ دایە قەڵەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا