پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا گرژیی تێکەوت و باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە بانگهێشتکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراقی کرد، بەمەبەستی ڕونکردنەوە لەبارەی لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

دوای ئەوەی ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بێئاگایی وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ڕاگەیاند و لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیای ڕەتکردەوە کە گوتبووی عێراق هاوکاربووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی لە عێراق، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراقی لە ئەنقەرە کردوە و نامەی ناڕەزایەتی ئاڕاستەکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراقی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی مافی ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی لە خاکی عێراق بۆسەر پەکەکە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا