پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند، سوپای چین 36 فڕۆکەی شەڕکەر و نارنجۆکی هەڵداوە بۆ ناوچەکانی نزیک تایوان.
وەزارەتی بەرگری تایوان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، 10 دانە لەو فڕۆکە شەڕکەرانە بەسەر هێڵی ناوەڕاستی گەرووی تایواندا سوڕاونەتەوە کە دورگەکە لە وشکانی چین جیادەکاتەوە.
حکومەتی تایوان بەتوندی دژی داواکارییەکانی چین دەوەستێتەوە و دەڵێت، دانیشتووانی تایوان کە 23 ملیۆن کەس دەبن خۆیان دەبێت داهاتووی خۆیان دیاری بکەن.