دوای سوتانی کەمپی شاریا، ٩٩٤ کەس بێماڵ بوون

پۆڵەتیک پرێس

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەمپی شاریای پارێزگاکە خێمەکانیان سوتاوە ٩٩٤ کەسە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ شەممە ٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ئاگرەی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە کەمپی شاریا کەوتەوە بووەتە هۆی سوتانی ٣٧٠ خێمەی ١٨٤ خێزان کە لە ٩٩٤ کەس پێکهاتوون”.

وتیشی، ” ئاگرەکە بەتەواوی خێمەکانی ئەو خێزانانەی  سوتاندووە، حکومەتی هەرێم پێداویستیەکانیان لە شوێنی مانەوەو خواردن و جلوبەرگ بۆ دابین دەکات”.

لە دوای هاتنی داعش لە ساڵی 2014 كەمپی شاریا لە سنوری پارێزگای دهۆك دروستكرا بۆ دانیشتووانی قەزای شەنگال، تا ئێستاش بەشێك لە دانیشتووانی ئەو قەزایە نەگەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان و لە ناو كەمپەكەدا نیشتەجێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا