پۆڵەتیك پرێس
كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی دوشەممەوە بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و تاوەكو رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، كەشوهەوای رۆژی دووشەممە ٢٢ی ئازار ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارانبارینێكی كەم لە ناوچە جیاجیاكان و پلەی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژی سێشەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت و پاشان بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەكات هەروەها بۆ رۆژی دواتریش بارانبارینی بەخوڕ بەردەوامی دەبێت.
راشیگەیاندوووە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.