باران بارین بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان دەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس – نیگار عومەر

لە ئەم شەودا شەپۆلێكی باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ ناوچەكانی باكوری گەرمیان دەگرێتەوەو تاوەكو دوا نیوەڕی رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت.

ئەحمەد تەها پسپۆری بواری كەشوهەوا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شەپۆلێكی باران بارین لەدەریای ناوەڕاستەوە ڕووی لەهەرێمی كوردستان كردووە، ئەو شەپۆلە لە ئەم شەودا كاریگەری لەسەر ناوچەكانی گەرمیان دروست دەبێت، بەتایبەتی ناوچەكانی باكوری گەرمیان ئەگەری باران بارینی زیاترە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری باران بارینی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی گەرمیان تا سبەینێ رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و دوای نیوەڕۆ كاریگەریەكانی كەمتر دەبێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەراورد بەناوچەكانی دیكەی هەرێم هاوشێوەی ساڵانی دیكە لەمساڵیشدا بڕێكی رێژەیەكی كەم بارام لە ناوچەكانی گەرمیان باریووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا