كەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس – كەنار ئازاد

كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ ئاشكرا دەكات و باس لەوەدەكات رۆژانی داهاتووش باران بارین بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 15ملیم باران باریوە، كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵیش 51.2 ملیم بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی پار تا ئەم كاتە 72.2ملم باران باری بوو، رێژەكەی ئەمساڵیش ئاساییە.

وتیشی، “بۆ رۆژانی داهاتوو باران بارین بەردەوام دەبێت و ڕەوشی كەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرماش بەرەو نزمبوونەوە دەڕۆن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا