ئاوی بەنداوی باوەشاسوار یەک ملیۆن مەتر سێجا کەم دەکات

پۆڵەتیك پرێس- نیگار عومەر

بەهۆی كەمی رێژەی باران بارینەوە، ئاوی بەنداوی باوەشاسوار یەك ملیۆن مەتر سێجا كەمی كردوە، بە وتەی بەڕێوەبەری بەنداوەكەش ئەمە كاریگەری دەبێت لەسەر ئاوی كانیاوو بیرەكانی سنورەكە.

عەزیز كەریم، بەڕێوەبەری بەنداوی باوە شاسوار بەپۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند: بەهۆی كەمی ڕێژەی باران بارینەوە ئەمساڵ یەك ملیار مەتر سێجار ئاوی بەنداوەكە كەمی كردوە.

بەڕێوەبەری بەنداوی باوە شاسوار وتی: پارساڵ ئەم كاتە 300ملم باران باریبو، بۆ ئەم ساڵ نزیكە 120ملم باران باریوە بەهۆی ئەوەوە لە ئێستادا ڕێژەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكە بۆ جوتیاران كەمترە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بەكارهێنانەوەی بەردەوامی ئاوی بەنداوەكە بۆ كشتۆكاڵ پێشبینی دەكەین ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیاتر داببەزێت و بۆ مانگەكانی داهاتوو كەمی ئاوی بەنداوەكە بگاتە ئاستێكی مەترسیدار.

روونیشیكردەوە، كەم بونەوەی ئاوی بەنداوەكە كاریگەری دەبێت لەسەر بیرو كانیاوەكانی ناوچەكە لەئێستاشدا زۆرێك لەبیرەكان ئاوەكانیان بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمی كردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا