ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بایكۆتی سەرتاسەری رادەگەیەنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بایكۆتی سەرتاسەریان راگەیاند و قسەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش رەتدەكەنەوە و دەڵێن، ئەو قسانە تەنها پاساوهێنانەوەیە بۆ ” دزی و گەندەڵییەكان”.

لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی بڵاویكردەوە، وەكو لای هەمووان ئاشكرایە ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و داهاتی ناوخۆ و گومرگ و باج بەڕێژەیەكی زۆر زیادی كردووە و نرخی سەرجەم پێداویستیە بنەڕەتیەكانی ژیان بەرزبۆتەوە و هیچ پاساوێك بۆ دابەشنەكردنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێكدا بخەینەڕوو”

1. سەرجەم قسەكانی سەرۆكی حكومەت ڕەتدەكەینەوە و پێمان وایە جگە لە پاساو هێناوەوە بۆ دزی و گەندەڵیێەكانیان هیچ شتێكی نوێی تیا نەبوو.

2. هەڵوێستی خۆمان دەخەینە پاڵ ئەو مامۆستا و خوێندنگایانەی بایكۆتیان كردووە و داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی دام و دەزگاكان دەكەین لە ڕۆژی یەكشەممە وە بەرواری 6_3_2022 بایكۆتی دەوام بكەن و دەوامی سەرجەم زانكۆ و قوتابخانە و فەرمانگەكان ڕابگرن.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا ئەوە هاتووە، هاوكات داواكارین بۆ مانگەكانی ئایندەش لەئەگەر نەدانی مووچە بە سی ڕۆژ جارێك بایكۆتی دەوام و خوێندن بكرێت .

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپێردراوە كە “ئامادەكاریی پێویست بكات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا