سەرۆک کۆماری عێراق پشتیوانی لە ڕێکارەکانی سودانی دەکات بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پشتیوانی ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

لە تویتێکدا د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “پشتیوانی لە ڕێکارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندیی دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار”.

وتیشی، ئەم بڕیارە دەرئەنجامی ئەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی گوزەرانی خەڵک و بەهێزکردنی بەهای دراوی نیشتمانی عێراق.

جەختی لەوەش کردەوە، گرنگە ڕێکارەکانی چاکسازی لە کەرتی ئابووری بەردەوامیان هەبێت و پشتیوانی بکرێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ گەشەسەندن و بووژانەوە.

ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ئەنجومەنی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسەندکرد کە تایبەت بوو بە گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، بەجۆرێک هەر دۆلارێک بەهاکەی کرایە 1300 دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا