پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامی سلێمانی رایدهگهیهنێت؛ لە رۆژانی جەژندا کوشتارگەکان کراوە دەبن و تیمەکانی تەندروستی چاودێری و پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دهكهن، دهشڵێت: لە سەیرانگا و گۆڕستان و شوێنە گشتییەکان تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنی و فریاگوزارییەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان ئامادەدەبن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە (2021.7.17) له دیوانی قائیمقامیهتی سلێمانی لیژنەی ئەمنی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەشێک لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبونەوە بۆ ئامادهكارییهكانی رۆژانی جهژنی قوربانی پیرۆز.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئاوات محهمهد، قائیمقامی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاندووە، بەرنامەو پلانی تایبەت بۆ رۆژانی جەژن و پێش جەژن و دوای جەژنیش دانراوە و لەمڕۆوە دەچێته بواری جێبهجێكردنهوه ههروهها لیژنە هاوبهشهکانی قائیمقامیهت سهردان و پشكنینهكانیان له دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان چڕتر دەکهنهوه.
وتیشی: بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، لیژنەی ئەمنی و فریاگوزاری و تەندروستی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گۆڕستانەکانی سلێمانی و شوێنە گشتیەکان و سەیرانگاکان بڵاودەبنەوە و لەرۆژانی جەژن و دوای جەژنیش، بەو هیوایەی روداوەکان کەم بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەموو شوێنەکانی ئاژەڵفرۆشی تیمەکانی تەندروستی ئامادەدەبن تا بەشێوەیەکی تەندروست قوربانیكردنهكان بەڕێوەبچێت.
هاوكات، نوێنەری لیژنەی تەندروستی لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، کوشتارگەکان کراوە دەبن لە رۆژانی جەژندا و پزیشکانی ڤێتنەری لەو کوشتارگانە ئامادە دەبن بۆ پشکنینی ئاژەڵەکان و بەهەمان شیوە ئاگاداری پاراستنی ژینگەش دەبن، هەتا بەرێگایەکی تەندروستی پرۆسەکە بەرێوەبچێت.