ڕانیە منداڵێك بەهۆی بەركەوتنی فیشەك منداڵێك گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بریندارێكی منداڵیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (س،ع،ێ‌) تەمەن نۆ ساڵ لە ڕەگەزی مێ دانیشتوی قەزای حاجیاوا گەڕەكی دابان كە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە هەبوو، لەبەر سەختی برینەكەی بەڕێكرا بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی. بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەی لەڕێگا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

موقدەم شۆرش اسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین وتیشی: لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانەی ڕانیە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە.

بەگوێرەی وتەی كەسوكاری كاتێك كچەكە لەگەڵ چەند منداڵێكی تر لەماڵی باپیری بووە لە ڕانیە گەڕەكی كێوەڕەش، لەو كاتەدا یەكێك لەمنداڵەكان دەستكاری چەكی كردووە فیشەك بەر كچەكە كەوتووە.

دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەكانی تاوانی ڕاپەڕین بۆشوێنی ڕوداوەكە، لە شوێنی ڕوداوەكە دەستگیرا بەسەر چەكێكی كڵاشنكۆف لەگەڵ دوو قەوانی تەقیو.

هێمای بەوەشكرد، بۆ زانینی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕوداوەكە لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا