پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 12_10_2022، چەند موشەكێك بە ئاڕاستەی كۆمپانیای دانەغاز تەقێندران.
بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێك كە بە پۆڵەتیك پرێسیان راگەیاند: هەشت موشەك ئاراستەی كۆمپانیای دانە غاز كراون و موشەكەكەكان كەوتوونەتە حەوشی كۆمپانیاكە.
تائێستا زیانەكانی هێرشەكە نەزاندراوە، دوای رووداوەكە ئاگر لە حەوشی كۆمپانیاكە بەربووە و بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ، رایگەیاند: ئاگرەكە لە لایەن بنكەی كێڵگەكە كۆنترۆڵكراوە.