پەكەكە كوژرانی 14 سەربازی دیكەی توركیای لە هەرێم ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە بەرخۆدانی گەریلاكانیاندا لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین، 14 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و گورز لە هێلیكۆپتەرێك و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش وەشێندراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل_هەپەگە، دەربارەی شەڕی نێوان گەریلاكان و سوپای توركیا، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، تیمەكانی گەریلا گورزی قورس لە سوپای توركیا دەدەن، هێزەكانمان لە سەنگەرەكانی شەڕدا بەرخۆدانی مێژوویی بەرامبەر سوپای توركیا نیشان دەدەن.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی توركیا ناتوانن پێشڕەوی بكەن و چەكی كیمیایی بەكاردێنێت و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات.

لە بارەی ئامارەكانی شەڕ لە هەرێمی ئاڤاشین هەپەگە ڕایگەیاندوووە، لە23 و 24 ی نیسان لەو ماوەیەدا پێنج سەرباز كوژراون.

لە بارەی چالاكیەكانی هەرێمی زاپ هەپەگە ئاماژەی بە وردەكاری چالاكیەكانیان لە ڕۆژی 24 ی مانگ كردووە كە تیایدا نۆ سەرباز كوژراون و جگە لەوەش لە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا