ئەردۆغان و ماكرۆن دوور لە چاوی كامێراكان كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆككۆماری فەرەنسا، كۆبوونەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەردۆغان و ماكرۆن لە پەراوێزی لووتكەی نائاسایی ناتۆ كۆبوونەتەوە.

میدیاكانی توركیا هیچ زانیارییەكی دیكەیان نەخستەڕوو، تەنها ئەوەنەبێت كە ئاماژەی بۆ دەكەن، كۆبوونەوەكە دوور لە چاوی كامێراكان و لە بارەگای ناتۆ ئەنجام دراوە و 50 خولەكی خایاندووە.

ئەمڕۆ 24 ی ئادار مانگێك بەسەر دەستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا تێپەڕدەبێت، سەركردەكانی وڵاتانی ناتۆ لە برۆكسل لە بارەی شەڕەكەوە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدەن.

سكرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، لەم كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی یارمەتیی زیاتر بۆ ئۆكرانیا دەدەن و هێزی هاوپەیمانییەكەش لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاد دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا