توركیا دوو بەرپرسی دیكەی كوردی لە باكور دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

توركیا لە جزیری شرنەخی باكوری كوردستان هەریەكە لە هاوسەرۆكی هەدەپەی جزیز و هاوسەرۆك شارەوانیی جزیری دەستگیركرد.

میدیاكانی نزیك لەپەكەكە بڵاویانكردەوە، توركیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاكتاوكردنی سیاسیی گەلی كورد، هاۆسەرۆكی هەدەپە لە جزیری شرنەخ گیولەر تونچ و هاوسەرۆك شارەوانیی جزیر بێریڤان كوتلو، دەستگیركردووە كە قەیومی لە شوێنەكەی دانابوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، پۆلیس لە كاتی هەڵكوتانە سەر ماڵەكاندا دەرگای ماڵی تونچ و كوتلویان شكاندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تاوەكو ئێستا ٩ سكاڵا لەسەر گیولەر تونچ هاوسەرۆكی هەدەپە لە جزیر تۆمار كراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە، دوایین سكاڵا لە دژی لەسەر ئەوە تۆماركرابوو، كە رۆیشتوە بۆ سەر گۆڕی محەمەد تونچی هێوەری، كە لە كاتی “قەدەغەی هاتوچۆدا” لەلایەن چەكدارەكانی توركیاوە شەهید كرابوو.

لەماوەی رابردوشداو بەبیانوی جۆراوجۆر توركیا چەندینجار ئەندام لایەنگرو بەرپرسانی باڵای هەدەپەی دەستگیركردووە، ئەو رەفتارانەی توركیاش بەردەوام جێی ناڕەزایی وڵاتانی جیهان بووەو بەپێشێلكاری سەرەكی مافەكانی مرۆڤی لەقەڵەم دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا