وردەكاری جێگیركردنی هێزی توركیا لە چیای كێستە

پۆڵەتیك پرێس

توركیا به هێلیکۆپتەر هێزەکانی خۆی له‌ زناری كێسته‌ و دوو شوێنی دیكه‌ی سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی و پارێزگای دهۆك جێگیركرد، بەرپرسێكی ناحیەی كانی ماسێش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

ئێوارەی رۆژی هەینی تورکیا بەسەختی ناوچەکانی زناری کێستە لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی تۆپباران بۆردوومان کرد، نزیکەی 20 گولـلە تۆپیش بەر ئەو ناوچەیە کەوتوون و دانیشتوانی سنورەكەش ترس و دڵەراوكێكی زۆریان لێنیشتووە.

سەربەست ئاكرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ” لە ئێوارەی دوێنێ وە سوپای توركیا بە هێلیكۆپتەر گوندی كێستە و چەند شوێنێكی دیكەی بۆردرومانكردووە، بە قوڵای نۆ كیلۆمەتر هاتونەتە ناو خاكی هەرێمەوە”.

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ وتیشی “لەئێستادا توركیا لەسەر زناری كێسته‌ و گوندی هرورێ هێزەكانی خۆی جێگیركردووە، ترس و دڵەراوكێیەكی زۆر لەو ناو دانیشتوانی ئەو گوندانە دروستبووە، هەرچەندە لەئێستادا دۆخەكە ئارامە، هاتنی ئەو هێزانەی توركیا پلان بۆدارێژراوبووە، ماوەیەكی زۆرە دەیانویست بێنە ئەو سنورە و هێزەكانیان جێگیر بكەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی سوپای توركیا، بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئاڤاشین و مەتین لە سنوری پارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ شەممە جارێكی دیكە هێرشەكانی بۆسەر ئەو ناوچانە دەستپێكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا