وەزارەتی ناوخۆى توركیا: خێزانە كوردەكە بەهۆی دوژمنایەتییەوە كوژراون نەك شەڕی كورد و تورك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی توركیا، لە شارۆچكەی ماناڤگات-ی سەر بە پارێزگای ئانتاڵیا دوای لێكۆڵینەوەی لە سوتانی دارستانەكان، دەربارەی رووداوەكەی كۆنیا كە تیایدا حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد كوژران رایگەیاند: ئەو رووداوە بەهۆی دوژمنایەتییەوە بووە نەك شەڕی كورد و تورك.

سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی توركیا، جەختی لەوە كردەوە كە رووداوەكە هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی كورد _ توركەوە نییە و رایگەیاند: دوژمنایەتییەكی نزیكەی 11 ساڵەیە، هاوڕێیانمان لە نزیكترین كاتدا دەتوانن دەستگیریان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەكانمان كەوتوونەتەخۆ و بەم نزیكانە رادەستی یاسا دەكرێن”.

وەزیری ناوخۆی توركیا، لە وەڵامی كاردانەوەكانی دوای رووداوەكەدا وتی: هەر هێرشێك لە پێناو نەهێشتنی یەكێتیی ئەم وڵاتەدا ئەنجامبدرێت، یەكبوون و پێكەوەبوونمان زۆر زیاتر دەكات.

رۆژی هەینی 30ی تەمموز لەشاری كۆنیای توركیا، توركە رەگەزپەرستەكان هێرشیان كردە سەر خێزانێكی كورد و حەوت ئەندامی ئەو خێزانەیان كووشت.

لە كاردانەوەیەكدا دوای ئەو رووداوەش هەریەكە لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێم ئیدانەی رووداوەكەیان كرد و رایانگەیاند پێویستە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە سزابدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا