پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە رۆژئاوای كوردستان، رۆژی سێشەممە رایگەیاند، دەستیانگرتوە بەسەر بارێك حەبی هۆشبەر، كە ئامادەكرابوو رەوانەی وڵاتانی دراوسێ بكرێت.
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكرد، ژمارەی حەبەكان دوو ملیۆن و نیو بوەو لە گەنجینەیەكی پێداویستی دروستكردنی خانوودا دەستی بەسەردا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، چەند لایەنێكی دەرەكی و هەندێك كەسی دەرون نزم، لە هەوڵی ئەوەدان مادەی هۆشبەر بهێننە ناو رۆژئاوای كوردستانەوە بە ئامانجی هەڵتەكاندن و بە ئامانجگرتنی ژێرخانی كۆمەڵایەتی و وەرچەرخاندنی ناوچەكە بەرەو رێڕەوێكی قاچاخبردنی مادەی هۆشبەر بەرەو وڵاتانی دراوسێ.
ئاسایش رونیشیكردوەتەوتەوە، زانیارییان پێگەیشتوە سەبارەت بەوەی گروپێكی سەر بە توركیا بڕێكی زۆر حەبی هۆشبەریان لەناوچەكانی سوریاوە هێناوەتە ناو رۆژئاوای كوردستانەوە و بەشێوەیەكی زۆر شارەزایانە لە بەردی گرانێت و بازێت و سیرامیكدا شاردویانەتەوە.