ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی گرنگ دەکرێت، هەروەها دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدرێت.

ئەمرۆ سێ شەممە 21-12-2021، لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە کارنامەی ئەمڕۆ بلاو کرایەوە، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت، ڕاپۆرتەکان دەخرێنەڕوو.

دواتر خوێندنەوە بۆ ئەم پرۆژە یاساکانی، پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق، هەروەها، پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەم پرۆژە یاسایانە دەدات، پڕِۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق، هەروەها پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

کۆتا تەوەری دانیشتینی ئەمڕۆی پەرلەمان بریتی دەبێت لە خوێندنەوەی دووەم بۆ ، پێشنیازە یاسای پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی كوردستان-عێراق، هەروەها  پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا