نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لەئاستێکی بەرزدایە و لەئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی بڕێنت بە 69 دۆلار و 13 سەنت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 35 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ئاستی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکی لەپاشەکشەدایە بەرامبەر ئەگەری زیادکردنی هەناردەی نەوتی ئێرانی لەحاڵەتێکدا ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی کارابکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا