توركیا بۆردومانی سنوری ئیدارەی زاخۆ دەكات و قوربانی لێدەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای توركیا تۆپبارانی گوندێكی سەر بە قەزای باتیفا دەكات و ژنێك بریندار دەبێت.

تۆپخانەكانی سوپای توركیا چەند گوللە تۆپێكیان ئاراستەی گوندی بانكێی سەر بە قەزای باتیفا لە سنوری ئیدارەی زاخۆ كردووە و لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی گوللە تۆپێك لە نزیك ماڵێك، ژنێكی تەمەن 42 ساڵ برینداربووە و زیانی مادیش بەر ماڵەكە كەوتووە.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا سوپای توركیا چەند جارێك تۆبپارانی سنوری ئیدارەی زاخۆی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا